راگەیەندراوی کەشناسی لەبارەی بارانبارین

راگەیەندراوی کەشناسی لەبارەی بارانبارین

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین بە شێوەی تاوە باران بەردەوام دەبێت.

نیسان 23, 2023 14:51
راگەیەندراوی کەشناسی لەبارەی بارانبارین
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین بە شێوەی تاوە باران بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی کەش و هەوا بڵاوکردەوە.

بە پێی راگەیەندراوەکە، “ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى  نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو  دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکان نمە باران دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ تاوەباران”.

باس لەوەس کراوە، “سبەینێ دووشەممە بەهۆى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستوى  دەریاى ناوەڕاست بەسەر ناوچەکەمان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ چالاکبوونى هەورە تریشقە و چاوەڕواندەکرێت باران زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە بە دیایکراوى لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا، هەندێک جار بەشێوەى لێزمە باران دەبێت”.

هەربەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە کاتەکانى درەنگانى شەودا کۆتایی دێت.

En az 10 karakter gerekli