ئەمڕۆ یەکشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندی یاوەری بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا و چەندین كۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام دەدات.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دهرهوهی عێراق له بهیاننامهیهكدا بڵاویكردهوه، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ شاندی یاوەری بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا، كە بە سەردانێكی فەرمیدا كە سێ رۆژ دەخایەنێت بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی خولی سێیەمی ئەنجوومەنی هاوكاری نێوان عێراق و یەكێتی ئەورووپا.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دەرەوە كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ سەرجەم وەزیرەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا ئەنجامدەدات، هەروەها چەندین كۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجامدەدات، بەو پێیەی لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای كاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش لە یەكێتی ئەورووپا كۆدەبێتەوە، هەروەها لەگەڵ یۆتاهـ ئۆرپێلاینین، كۆمیساری یەكێتی ئەورووپا بۆ هاوبەشییە نێودەوڵەتییەكان و ئەمینداری گشتی ناتۆ یەنس ستۆتێلبێرگ و وەزیری دەرەوەی كۆچبەری شانشینی بەلجیكا.
ئامانجی سەردانەکە بۆ بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی سێیەمین خولی ئەنجومەنی هاوکاری نێوان عێراق و یەکێتی ئەورووپا، وەزیری دهرهوهی عێراق کۆبوونەوەیەکی فراوانتر لەگەڵ هەر 27 وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ئەنجام دەدات.
بڕیارە وەزیر دیدگای حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری بخاتەڕوو، جگە لە فایلی وزە.