ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و بارودۆخی دارایی هەرێم و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و بارودۆخی دارایی هەرێم و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و بارودۆخی دارایی هەرێم و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئازار 15, 2023 13:31
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و بارودۆخی دارایی هەرێم و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و تیایدا بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێم و چەند پرسێکی دیکە تاووتوێ دەکرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێم.

هەروەها لە بڕگەی دووەمدا، دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقی فیدراڵ دەخرێتەڕوو.

هاوکات، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێم باسی لێوەدەکرێت.

En az 10 karakter gerekli