ئێران… له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا 12 پۆلیس كوژران
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئێران… له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا 12 پۆلیس كوژران

ئێران… له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا 12 پۆلیس كوژران

كانونی یه‌كه‌م 15, 2023 12:06
ئێران… له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا 12 پۆلیس كوژران
0

لایک

یاریدەدەری ئەمنی پارێزگاری سیستان و بەلوچستانی ئێران رایگه‌یاند، شەوی رابردوو لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگای پۆلیس لە قه‌زای راسک له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران 12 پۆلیس کوژران.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ئەمرۆ هەینی بڵاویكرده‌وه‌، گومانلێکراوانی گرووپێکی جوداخواز لە هێرشێکدا شه‌وی رابردوو بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران 12 کەسیان کوشت و چەند کەسێکی دیکەشیان بریندارکرد.

عەلیڕەزا مەرهمەتی، یاریدەدەری ئەمنی پارێزگاری سیستان و بەلوچستانی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکەدا كه‌ کاتژمێر 2:00ی به‌ره‌بەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لە شارۆچکەی راسک کە (نزیکەی هەزار و 400 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای تارانەوە دوورە)، ئەفسەر و سەربازە باڵاکانی پۆلیس کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس لە ئەنجامی تەقەکردندا ژمارەیەک لە هێرشبەرەکانیان کوشتووە.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئەو هێرشەی خستووه‌ته‌ ئەستۆی “جەیش ئەلعەدل” کە گرووپێکی جوداخوازە، به‌ڵام هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

لە ساڵی 2019دا گرووپی “جەیش ئەلعەدل” بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پاسێکدا گرتە ئەستۆ کە بووە هۆی کوژرانی 27 ئەندامی هێزی سوپای پاسدارانی ئێران.

En az 10 karakter gerekli