سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک سەرکۆنە کرد و هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی پێشمەرگەکان دەربڕی.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوسۆزیی خۆی بۆ بەڕێزیان و خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەربڕی کە لە هێرشەکانی ئەم دوایییەی سەر هەرێمی کوردستاندا شەهید و بریندار بوون، هه‌روه‌ها به توندی ئەو هێرشە درۆنییەی سەرکۆنە کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک.
ئه‌ردۆغان دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هەمیشە پشتگيرى له ئاسایش و پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچەکە دەکات.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی سەرۆک ئەردۆغان و هەڵوێستى دۆستانەی تورکیای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، هەروەها دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى ده‌بێت و هه‌رگيز نابێتە بەشێک لە جەنگ و گرژییەکان.
دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی بەسەر ناوچەکە و جیهانەوە، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو؛ تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كان بۆ ڕاوه‌ستاندنى جه‌نگ و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييه‌كان كرده‌وه.