عێراق: بۆ دامه‌زراندنی 50 هه‌زار كه‌س ملیۆنێك فۆڕمی دامەزراندن پڕكراونه‌ته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق: بۆ دامه‌زراندنی 50 هه‌زار كه‌س ملیۆنێك فۆڕمی دامەزراندن پڕكراونه‌ته‌وه‌

عێراق: بۆ دامه‌زراندنی 50 هه‌زار كه‌س ملیۆنێك فۆڕمی دامەزراندن پڕكراونه‌ته‌وه‌

ئه‌یلول 4, 2023 22:27
عێراق: بۆ دامه‌زراندنی 50 هه‌زار كه‌س ملیۆنێك فۆڕمی دامەزراندن پڕكراونه‌ته‌وه‌
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 10 رۆژ زیاتر لە یەک ملیۆن کەس فۆرمی ئەلیکترۆنی تایبەت بە دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست پڕکردوەتەوە، له‌كاتێكدا تەنها 50 هەزار کەس دادەمەزرێندرێن”.

کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، لە ماوەی 10 رۆژدا ژمارەی ئەو کەسانەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیان بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێىەست پڕکردوەتەوە یەک ملیۆنی تێپەڕاندوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، فۆرمی دامەزراندنه‌کە بۆ 50 هەزار کەسە و بڕیاردراوە لە رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 10ی مانگی (ئەیلول/9) دووبارە فۆڕمەکە کارا بکاتەوە و تاوەکو رۆژی 14ی مانگی (ئەیلول/9) چاڵاک دەبێت.

چەند رۆژێک لەمەوبەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لە دوای کۆتایی هاتنی مەراسیمی چلەی حسێنی فۆرمی تایبەت بە دامەزراندنی 50 هەزار کەس بە شێوەی گرێبەست دووبارە کارا دەکرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli