شه‌ش تۆمه‌تبار لە هەولێر ده‌ستگیركران کە یەکێکیان هەوڵی خۆكوشتنیداوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • شه‌ش تۆمه‌تبار لە هەولێر ده‌ستگیركران کە یەکێکیان هەوڵی خۆكوشتنیداوە

شه‌ش تۆمه‌تبار لە هەولێر ده‌ستگیركران کە یەکێکیان هەوڵی خۆكوشتنیداوە

ئه‌یلول 8, 2023 10:57
شه‌ش تۆمه‌تبار لە هەولێر ده‌ستگیركران کە یەکێکیان هەوڵی خۆكوشتنیداوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی هەولێر رایگەیاند، هێزەكانیان لەناو شاری هەولێر توانیان شەش تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە لەچوارچێوەی تۆڕێكی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەردابوون، یەكێك لە تۆمەتبارەكانیش هەوڵی خۆكوشتنیداوە و بەبرینداری دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاساییش لەسەر تۆڕێكی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر، تیمەكانمان لەشاری هەولێر لە هەردوو گەڕەكی گەنجان سیتی و بەرامبەر هەرشەم دوو، لەسەر رێگای بەحركە توانیان شەش تۆمەتبار دەستگیربكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “یەكێك لەتۆمەتبارەكان دوای تەقەكردن لەكارمەندەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەكاتی دەستگیركردنی، هەوڵی خۆكوشتنی داو لەئەنجام خۆی برینداركردووە، دەستبەجی لەلایەن تیمەكانمانەوە تۆمەتبارەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەو تا ئێستاش لەژیاندایە”.

ئەوەشیخستۆتەڕو، “هەندێ كەناڵی میدیایی لەسەر ئەم بابەتە چەند هەواڵ و زانیاری ناراستیان بڵاوكردۆتەوە”.

En az 10 karakter gerekli