کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، سبەی سێشەممە ( 19-ی کانوونی یەکەمی 2023)، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەندرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ( 18-ی کانوونی یەکەمی 2023)، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان عیماد جەمیل بە ئاژانسە عێراقیەکانی راگەیاند: بەپێی یاسای هەڵبژاردن، ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان لە ماوەی 24 کاتژمێر لەدوایی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان رادەگەیەنرێت، بۆیە کۆمیسیۆن ئەنجامە سەبەراییەکان سبەی سێشەممە رادەگەیەنێت، دەشڵێت: ئەو راگەیاندنە بەراییە ئەنجامی وێستگە ئەلیکترۆنییەکانی بەستراو بە سێرڤەرەکانەوە دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەی هەندێک وێستگە دووچاری تێکچوونی تەکنیکی بوون.
عێماد جەمیل ئاماژەی بەوە کرد، کۆمسیۆن ژمارەی وێستگەکان و میکانیزمەکانی ژماردنەوەی دەستی و ریزکردن لە رۆژێک یان دوو رۆژ دوای پرۆسەی دەنگدان رادەگەیەنێت، راشیگەیاند: کارەکانی ژماردنەوەی دهنگهكان ورد دەبێت دوای ئەوەی شریتە ئەلیکترۆنییەکان لە ئامێرەکانی دەنگدان دەردەچن.
ناوبراو ئهوهشی خستهروو، سبەی ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنرێت، ئەنجامە کۆتاییەکانیش دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەو وێستگانە رادەگەیەنرێت کە گلەیی وسكاڵا لهسهری تۆماركراوه، یاخود ئەوانەی کێشەیەکی تەکنیکییان هەیە، جەختیشی لەوە کردەوە دوای پەسەندکردن و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و ژماردنهوه، ئەنجامە کۆتاییەکان دەستبەجێ رادەگەیەنرێن.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان عومەر ئەحمەد دووپاتكردهوه، كاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، 35 هەزار بنکەی دەنگدان لە عێراق کراونەتەوە و تا ئێستاش هیچ کێشەیەکی تەکنیکی تۆمار نەکراوه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت