بانكی ناوه‌ندی عێراق سزا بەسەر هەشت بانک دەسەپێنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بانكی ناوه‌ندی عێراق سزا بەسەر هەشت بانک دەسەپێنێت

بانكی ناوه‌ندی عێراق سزا بەسەر هەشت بانک دەسەپێنێت

شوبات 4, 2024 21:37
بانكی ناوه‌ندی عێراق سزا بەسەر هەشت بانک دەسەپێنێت
0

لایک

بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڕیاریدا به‌ فرۆشتنی دۆلار له‌رێگه‌ی په‌نجه‌ره‌ی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانیه‌وه‌ به‌ هه‌شت بانكی عێراقی قه‌ده‌غه‌ بكات.

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی، له‌مه‌ودوا هه‌شت بانكی عێراقی به‌شداریكردنیان له‌ په‌نجه‌ره‌ی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه‌، به‌جۆرێك رێگه‌پێدراو نین له‌په‌نجه‌ره‌ی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی، دۆلار به‌نرخی فه‌رمی وه‌ربگرن.

ئه‌و هه‌شت بانكه‌ بریتین له‌ “بانكی وه‌به‌رهێنانی عێراقی، بانكی ئیسلامی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان، بانكی یه‌كێتی عێراق، بانكی هودا، بانكی وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشور، بانكی ئیسلامی باشوور بۆ وه‌به‌رهێنان و دارایی، بانكی ئیسلامی عه‌ره‌بی، بانكی بازرگانی حه‌مورابی”.

رۆژانه‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌نرخی فه‌رمی واته‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 131 هه‌زار دینار ده‌داته‌ ژماره‌یه‌ك له‌ بانكی مۆڵه‌ت پێدراو، به‌ڵام هۆشداریشداوه‌ ئه‌گه‌ر بانكه‌كان، قۆرخكاری له‌و دۆلارانه‌ بكه‌ن كه‌ به‌نرخی فه‌رمی وه‌ریان گرتووه‌، یاخود به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی مامه‌ڵه‌ له‌دۆلاره‌كانه‌وه‌ بكه‌ن.

En az 10 karakter gerekli