یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر 11 لایەنی ئێراندا سەپاند

یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر 11 لایەنی ئێراندا سەپاند

كانونی یه‌كه‌م 11, 2023 18:20
یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر 11 لایەنی ئێراندا سەپاند
0

لایک

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سزایان بەسەر شەش کەسایەتی و پێنج کۆمپانیای ئێرانیدا سەپاندووە، چونکە پشتیوانی سەربازییان لە رووسیا کردووە لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر شەش کەسایەتی و پێنج کۆمپانیای ئێراندا سەپاند، کە بە پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هاوکاری رووسیایان دەرکرد لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا.

ئەو لایەنە ئێرانییانەی سزادراون بریتین لە کۆمپانیای شەکاد سەنعات و سەرۆکی دامەزراوەی ئەو کۆمپانیایە و جێگرەکەی، هەروەها چەند زانایەک لە کۆمپانیاکانی دیکەی کە پێکهاتەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دروست دەکەن، کە بریتین لە کۆ بەهارستان و کۆمپانیای سەرمەدی ئەلیکترۆنی.

ئەو لایەنانەی سزادراون سەرجەم سامانەکانیان لە وڵاتانی ئەوروپا سڕ دەکرێت و گەشتکردنیان بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لێ قەدەغە دەکرێت، سەرەڕای ئەوەش لێیان قەدەغەیە پارە بە مەبەستی کاروباری ئابووری یان لە پێناو پێدانی بە کەسانی دیکە رابکێشن.

En az 10 karakter gerekli