ئیسرائیل: لە داھاتوودا فەڵەستینیەکان حوکمڕانی غەززە دەکەن

ئیسرائیل: لە داھاتوودا فەڵەستینیەکان حوکمڕانی غەززە دەکەن

كانونی دووه‌م 5, 2024 12:38
ئیسرائیل: لە داھاتوودا فەڵەستینیەکان حوکمڕانی غەززە دەکەن
0

لایک

وەزیری بەرگری ئیسرائیل پلانی نوێی دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی لە غەززە راگەیاند و دەڵێت، حەماس بۆی نییە لە غەززە دەسەڵات بگرێتە دەست و تەنیا فەڵەستنیەکان حوکمڕانی ئەو کەرتە دەکەن.

یواف گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، دوای کۆتایی ھاتنی شەڕ حەماس بۆی نییە بگەڕێتەوە غەززە و بڕیار وایە فەڵەستینیەکان لەوێ دەسەڵات بگرنە دەست بە مەرجێک نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل.

دەشڵێت، ئیسرائیل نیازی ھەیە بۆ کەمکردنەوەی ھێزەکانی لە غەززە، بەڵام لە ئێستادا دەنگۆی وەستاندنی شەڕ راست نییە و بەردەوام دەبن.

ھاوکات، میدیاکانی ئیسرائیل باس لە بوونی ناکۆکی دەکەن لەنێوان بنیامین نەتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگری لەسەر پلانی وڵاتەکەیان بۆ دوای شەڕ.

En az 10 karakter gerekli