هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ماڵی بەڕێوه‌بەری بەشی نەوجەوانانی کەرکووک
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ماڵی بەڕێوه‌بەری بەشی نەوجەوانانی کەرکووک

هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ماڵی بەڕێوه‌بەری بەشی نەوجەوانانی کەرکووک

ته‌مموز 19, 2023 10:27
هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ماڵی بەڕێوه‌بەری بەشی نەوجەوانانی کەرکووک
0

لایک

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی شۆراوی شاری کەرکووک تەقە لە ماڵی عەمید غەریب بەرزنجی، بەڕێوەبەری بەشی نەوجەوانان کرا و بەهۆیەوە پاسەوانێکی کوژرا.

موقەدەم عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک میدیا ناوخۆییەکان راگەیاند، دوو کەس بە ماتۆڕسکیل تەقەیان کردووە، بەڵام لەوکاتەدا عەمید غەریب لە ماڵ نەبووە، بۆیە یەکێک لە پاسەوانەکانی بە گولـلە کوژراوە.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتیشی: لەکاتی رووداوەکە بەڕێوبەری بەشی نەوجەوانانی کەرکووک لەماڵ نەبووە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، كه‌ لەئێستادا تیمەکانی پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گەشتونەتە شوێنەکە .

En az 10 karakter gerekli