کەشناسی هەرێم: خێرایی با زیاد دەکات

کەشناسی هەرێم: خێرایی با زیاد دەکات

ئاب 19, 2023 12:13
کەشناسی هەرێم: خێرایی با زیاد دەکات
0

لایک

کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند خێرایی با دەگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێراى با مام ناوەند دەبێت لەنێوان ( 10 – 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر.

 

سبەی یەکشەممەش ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ:

 

هەولێر: 44

سلێمانی: 42

دهۆک: 43

هەڵەبجە: 44

زاخۆ: 44

سۆران : 42

حاجی ئۆمەران: 32

گەرمیان: 48

 

En az 10 karakter gerekli