ئافرەتێك خۆی فڕێدایە ناو ئاوی زێی گەورە لە خەبات

ئافرەتێك خۆی فڕێدایە ناو ئاوی زێی گەورە لە خەبات

شوبات 26, 2026 16:51
ئافرەتێك خۆی فڕێدایە ناو ئاوی زێی گەورە لە خەبات
0

لایک

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئافرەتێك خۆی فڕێدایە ناو ئاوی زێی گەورە لە خەبات و بەهۆیەوە خنكا، تەرمەكەی ئێستا لە پزیشكی دادی هەولێر(ئەربیل)ە.

بەرگریی شارستانی هەولێر(ئەربیل) لەبارەی رووداوەكە ڕایگەیاند:  ‎کاتژمێر ٢:٢٠ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلايەن هاووڵاتیيان ئاگادارکراينەوە کەوا ئافرەتێك خۆی فڕێداوەتە ناوی ئاوی زێی گەورە.

راشیگەیاند: ئافرەتەكە ناوی (م. ق. خ) و لە دايكبووی ساڵی ١٩٧١ـە لەسەر پردی کۆنی خەبات خۆی فڕێداوەتە خوارە.

هەروەها ڕایگەیاند: دەستبەجێ تيمی ژێرئاوی خەبات توانيان ئافرەتەكە بدۆزنەوە، بەڵام بەداخەوە خنکابوو.

بەرگری شارستانی هەولێر(ئەربیل) ئاماژەی بەوەش دا كە تەرمی ئافرەتەكە ڕەوانەی پزيشکی دادی کراوە.

En az 10 karakter gerekli