ئیسماعیل بەقایی: داوای كۆبوونەوە لە دەستەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەکەم

ئیسماعیل بەقایی: داوای كۆبوونەوە لە دەستەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەکەم

حوزه‌یران 16, 2025 12:18
ئیسماعیل بەقایی: داوای كۆبوونەوە لە دەستەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەکەم
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، رێكەوتی 16ـی حوزەیرانی 2025، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وەزارەت داوای کۆبوونەوەی لە دەستەی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆم کردووە.

لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕاشیگەیاند “وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لە دەستەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کردووە.”

هاوكات ئیسماعیل بەقایی وتیشی، ئێمە تیشکمان لەسەر بەرگری کردنە و داوا لە هەر لایەنێک دەکەین کە بتوانێت گرژی و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بوەستێنێت، چونکە بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی نەتەنزە لە ئەسفەهان پێشێلکارییەکی ئاشکرای هەموو یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەکانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی، ئەوەی دەگوزەرێت دەستدرێژییەکی سوپای ئیسرائیلە بۆ سەر خاکەکانمان و ئەم دەستدرێژییە بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت پاساوی بۆ هەبێت.

دەشڵێت، ناتوانین بیر لەوە نەکەینەوە کە دەستدرێژییەکەی ئیسرائیل بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ واشنتن ڕووی نەدابێت.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کتوپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی “هەستانەوەی شێر”ـی ڕاگەیاند.

لای خۆیەوە ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئەپەراسیۆنی “بەڵێنی ڕاستگۆی 3″ـی ڕاگەیاند.

En az 10 karakter gerekli