سامانە سروشتییەکان: رێوشوێنەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت تەواو بووە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • سامانە سروشتییەکان: رێوشوێنەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت تەواو بووە

سامانە سروشتییەکان: رێوشوێنەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت تەواو بووە

وەزارەتی سامەنە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "کۆمپانیای سۆمۆ لە رۆژی 10ـی ئایار بە فەرمی داوای لە لایەنی تورکیی کردووە پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوت لەڕێگای بۆری کەرکوک-جەیھان دەست پێ بکرێتەوە".

ئایار 11, 2023 15:20
سامانە سروشتییەکان: رێوشوێنەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت تەواو بووە
0

لایک

وەزارەتی سامەنە سروشتییەکانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکات، دوای رێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵیی لەبارەی دۆسیەی نەوت، رێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت تەواو بووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆمپانیای سۆمۆ لە رۆژی 10ـی ئایار، بە فەرمی داوای لە لایەنی تورکیی کردووە پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوت لەڕێگای بۆری کەرکوک-جەیھان دەست پێ بکرێتەوە و چاوەڕێی وەڵامی تورکیا دەکەن.

رۆژی 25ـی ئادار، دادگای ناوبژیوانی پاریس لەسەر سکاڵایەکی حکوومەتی حەیدەر عەبادی کە لە ساڵی 2015 دا تۆمارکرابوو، بڕیاری دا کە ھەرێمی کوردستان بەبێ رەزامەندی بەغداد ناتوانێت نەوت بفرۆشرێت و دوای بڕیارەکەش ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان راگیرا.

دوای بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی، حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر میکانیزمێکی نوێی فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان رێککەوتن.

بەپێی رێککەوتنەکە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO) نەوتی ھەرێمی کوردستان دەفرۆشێت، داھاتەکەشی لە ھەژمارێکی بانکی دادەنرێت و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی بەکارھێنانی پارەکەی دەبێت.

ھەروەھا ھەولێر و بەغداد لیژنەیەکی ھاوبەشیان پێکھێنا بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان کە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات.

En az 10 karakter gerekli