لە درێژەى گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵیی ،وا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە12ـی ئاداری 2023، شاندێکی فەرمیی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بکات. وتەبێژى حکومەتی هەرێمیش رایدەگەیەنێت، “پڕۆژەیاساى نەوت و گازی فیدراڵی و کۆمەڵێک کێشە لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر دەکات”.
د. جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەى میدیا و زانیارى و وتەبێژى حکومەتی هەرێم، بە پێگەى فەرمیی حکومەتی راگەیاند، “ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاساى نەوت و گازی فیدراڵی، سەردانی بەغداد دەکات. شاندەکە لە وەزیرى داد و سەرۆکی فەرمانگەى هەماهەنگی و بەدواداچوون و ستافی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کەسانی شارەزا لە وەزارەتی داد پێکدێن. رۆژى دووشەممە 13ـی ئاداری، دەست بە کۆبوونەوەکان لەسەر رەشنووسی یاساى نەوت و گاز دەکەن کە یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و پێویستە لە ماوەیەکی دیاریکراودا تەواو بکرێت”.
وتەبێژى حکومەتی هەرێم دەشڵێت، “ئەم پڕۆژەیاسایە کۆمەڵێک گرفتی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد لەو بواری وزەدا چارەسەر دەکات. بۆ ئەوەى هەرێمی کوردستان وەکوو هاوبەشێکی راستەقینە لە دروستکردنی ئەو بڕیارانەى پەیوەستە بە پیشەسازیی نەوت لە عێراق، بەشێوەیەکی کارا بەشدار بێت، هەروەها بۆ ڕێکخستنەوەى ئەو کەرتە چ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردوو لا گرنگی هەیە. بێگومان لە کۆتاییدا دەبێت ئەم پڕۆژەیە ڕەنگدانەوەى رێککەوتنی هەردوو لا بێت و لە قازانجی هەردوو لادا بێت. ئەوە نەک هەر بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکوو بۆ هەموو خەڵکی عێراق دەستکەوتێکی گرنگە”.
لەبارەى رێوشوێنی جێبەجێکردنی پڕۆژەیاساکە، د.جوتیار عادل وتی، “ڕێككه‌وتن كراوه كه هەردوو لا پێکەوە ره‌شنووسه‌كه بنووسن، تا رادده‌یه‌ک له‌سه‌ر پره‌نسیپه گشتییه‌كان رێككه‌وتن كراوه، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كان زۆرن، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن. ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ئه‌نجامی هه‌بێت؛ ئومێده‌وارین بڕوابوون به هاوبەشی و پشتبه‌ستن به ده‌ستوور و ئه‌و رێككه‌وتنەی له كارنامه‌ی كابینه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌یه، لەو پڕۆژەیاسایەدا رەنگ بداتەوە”.
لەبارەى پڕۆژە یاسای بودجەى حکومەتی فیدراڵی د.جوتیار عادل دەڵێت ئاماژەی بەوەکرد، “پڕۆژه‌ی یاسای بودجه دوای گفتوگۆیه‌كی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، ئه‌وه‌ی كه پێویست بوو، وەکوو شایستە و مافی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه؛ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش کۆمەڵێک كێشه له‌نێوان هه‌ردوو لادا چاره‌سه‌ر ده‌كات؛ حكومه‌تی فیدراڵی ماوه‌یه‌ک بودجه‌ی نه‌بووه، ئه‌وه‌ش کاریگەری له‌سه‌ر ئاستی پهیوەندییهكان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هەیە كه پێویسته بۆ ده‌ستنیشانكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان پشت بە سەرژمێری ببەستێت. هه‌ندێک ئەنجام ده‌ستكه‌وتی باش بوون بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌كوو هه‌ژماركردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ە‌ی خه‌رجی سیادی و دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە خه‌رجی حاكمه. بابه‌تی ناردنی 400 ملیاره‌كه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه و بەمنزیكانه ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان دەنێردرێت”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
12ـی ئاداری 2023