عێراق سکاڵایەکی دژبە ھەرێم رەت کردەوە

عێراق سکاڵایەکی دژبە ھەرێم رەت کردەوە

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵایەکی رەت کردەوە کە دژبە کردنەوەی ھەژمارێکی بانکی بۆ دانانی داھاتی نەوتیی هەرێم لە دەرەوە، تۆمارکرابوو.

حوزه‌یران 13, 2023 17:36
عێراق سکاڵایەکی دژبە ھەرێم رەت کردەوە
0

لایک

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵایەکی رەت کردەوە کە لەبارەی کردنەوەی ھەژمارێکی بانکی بۆ دانانی داھاتی نەوتی هەرێم لە دەرەوە، تۆمارکرابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی لەبارەی سکاڵایەک کە دژبە کردنەوەی ھەژمارێکی بانکی لە دەرەوەی عێراق تایبەت بەدانانی داھاتی نەوتی ھەرێم تۆمارکرابوو، ئەنجامدا.

لەمیانی دانیشتنەکەدا، دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵاکەی رەتکردەوە و رایگەیاند کە بڕیاردان لەبارەی کردنەوەی ھەژمارێکی بانکی لە دەرەوەی عێراق تایبەت بەدانانی داھاتی نەوتی ھەرێم لە دەسەڵاتی دادگاکەدا نییە.

پێشتر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، عودەی عەواد کازم سکاڵایەکی دژبە دانانی داھاتی فرۆشی نەوتی ھەرێم لە ھەژمارێکی بانکی لە دەرەوەی عێراق، تۆمارکردبوو.

عودەی عەواد کازم سکاڵاکەی لەسەر سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، عەلی عەلاق و وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، مەسرور بارزانی تۆمارکرابوو و تیایدا رایگەیاندبوو، نیشاندانی رەزامەندی لەسەر کردنەوەی ھەژمارێکی بانکی تایبەت بە دانانی پارەی داھاتی نەوتی ھەرێم لە دەرەوە، پێچەوانەی دەستووری عێراقە.

ناوبراو داوایشی کردبوو یەکێک لە بڕگەکانی رێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێم و فیدراڵی، کە تایبەتە بە کردنەوەی ھەژمارێکی بانکی کە لە دەرەوەی دەسەڵات و کۆنترۆڵی بانکی ناوەندیی عێراقە، بە “نادەستووری” ھەژماربکرێت، بەڵام بەپێی یاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە رۆژی ١٢ی ئەم مانگە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسندکرا، ئەو ھەژمارە بانکییە لە بانکی ناوەندیی عێراق دەکرێتەوە.

رۆژی چواری نیسانی رابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رێککەوتننامەیەکیان لەبارەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم واژوو کرد.

بەپێی رێککەوتننامەکە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO) نەوتی ھەرێم دەفرۆشێت، داھاتەکەشی لە ھەژمارێکی بانکی دادەنرێت.

En az 10 karakter gerekli