بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین روو لە وڵات دەکات و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە. دەشڵێت، سبەینێ لە هەرێم باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ لە هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەینێ سێشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ئاسمان ساماڵ و نیمچە ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەدا دێت.
لەبارەی کەشی چوارشەممەشەوە کەشناسی عێراق باسی لەوەکردووە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ئاسمان نیمچە ساماڵ دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە کە لە دواتردا دەگۆڕێت بۆ شەپۆلی خۆڵبارین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوو شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە عێراق کرد و بەهۆیەوە 515 کەس توشی هەناسەتوندی بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانە.