ئیسرائیل بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه‌: شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه‌

ئیسرائیل بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه‌: شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه‌

تشرینی دووه‌م 24, 2023 11:39
ئیسرائیل بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه‌: شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه‌
0

لایک

ئه‌ڤیچای ئه‌درایی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ كرد و رایگه‌یاند، هێشتا شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه‌، جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست بۆ مه‌به‌ستی مرۆیی به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی دێت.

ئه‌ڤیچای ئه‌درایی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ناوچه‌ی باكووری كه‌رتی غه‌ززه‌ ناوچه‌یه‌كی شه‌ڕی مه‌ترسیداره‌ و جوڵه‌ به‌ده‌وریدا قه‌ده‌غه‌یه‌، بۆ سه‌لامه‌تیتان ده‌بێت له‌ ناوچه‌ی مرۆیی له‌ باشووری ستریپ بمێننه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌كرێت ته‌نیا له‌ باكووری كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌ به‌ره‌و باشووری بڕۆن ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی شه‌قامی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه‌ ده‌بێت، هاتووچۆی دانیشتوانیش له‌ باشووری كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌ به‌ره‌و باكوور به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێنادرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاگربه‌ستی كاتی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و جه‌نگ راگیرا، بڕیاریشه‌ ئاڵوگۆڕی دیله‌كان له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ده‌ستپێبكات.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رێككه‌وتنێكی كاتی ئاگربه‌ست له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌ نێوه‌ندگیری میسر و قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی دیل و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ نێوان هه‌ردوولا و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه‌ ئه‌نجامدرا.

En az 10 karakter gerekli