وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئاڵوگۆڕی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، لە فەرمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستانیش کاری پێدەکرێت و نرخی یەک دۆلار بە هەزار و 300 دینار دەبێت.
بەگوێرەی نوسراوێکی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم کە ئەمڕۆ چوارشەممە دەریکردووە و ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکانی کردوە، ئەوەشی خستوتەڕوو، نوسراوی بانکی ناوەندی لە (2023/2/8) تایبەت بە نرخی گۆڕینەوەی دراو دینار/دۆلار، لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم کاری پێدەکرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەگوێرەی بڕیارەکەی بانکی ناوەندییش نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە هەزار و 300 دیناری عێراقی ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت.