وتەبێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێژەی منداڵانی کارکەر گەیشتووەتە سەدا حەوت و زیاتر له ملیۆنێك منداڵ له مافه‌كانیان بێبه‌شن.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی، وته‌بیژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بۆ رۆژنامەوانان وتی، “منداڵانی عێراق هاوشێوه‌ی منداڵانی جیهان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ژیانیاندا فێری خوێندن بكرێن و ده‌رفه‌تی ده‌رخستنی تواناكانیان پێبدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م ساته‌دا منداڵان له عێراق له‌م مافانه بێبه‌شكراون”.
سەبارەت بە منداڵانی کارکەر ئەو وتەبێژەی وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوە دا، “رێژه‌ی منداڵانی كاركه‌ر له عێراق گه‌یشتووه‌ته سەدا حەوت، ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار منداڵیش له مافه‌كانیان بێبه‌شن، به‌جۆرێك جیاكاری ره‌گه‌زیش هۆكارێكی دیكه‌یه كه له گوند و ناوچه دووره‌ده‌سته‌كاندا له‌نێوان كچ و كوڕدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی بێبه‌ش ده‌كرێن”.
راشیگەیاندووە، پێویسته منداڵان له‌و توندوتیژیانه‌ش پارێزراوبن كه له‌لایه‌ن خێزان یان قوتابخانه و كۆمه‌ڵگەوه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.