شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەم ھەفتەیە بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەم ھەفتەیە بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە

شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەم ھەفتەیە بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند کە لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2023 دەخرێتە دەنگدانەوە.

ئایار 14, 2023 12:55
شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەم ھەفتەیە بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە
0

لایک

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند کە لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2023 دەخرێتە دەنگدانەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا لە راگەیەندراوێکی لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2023 بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، چاوەڕان دەکرێت لیژنەی دارایی راپۆرتی کۆتایی لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 ئامادە بکات.

شاخەوان عەبدوڵڵا راشیگەیاندووە، لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، پرۆژەیاسای بودجەی 2023 لە ئەنجوومەنی نوێنەران، دەخرێتە دەنگدانەوە.

باسی لەوەش کردووە، ئەنجوومەنی نوێنەران، دانیشتنێکی تایبەت بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئەنجام دەدات، چونکە یاسایەکی گرنگە و ھاووڵاتییان لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق چاوەڕێی پەسەندکردنی دەکەن.

En az 10 karakter gerekli