به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە لاواز دەبێت، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و بارانبارینى مامناوەند لە کاتی جیاجیا دەبارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە لاواز دەبێت، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و بارانبارینى مامناوەند لە کاتی جیاجیا دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاترە و هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە نزیکەى 1 تـا 3 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، خێراىی با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت.
ئەوەش هاتووە، “سبەی هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری کەمێک باران بارین هەیە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تـــا 3 پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى