وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، هه‌ژماركردن یاخود هه‌ژمار نه‌كردنی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدایە، دەشڵێت، “هەموو قوتابی و خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سلێمانی دڵنیادەکەمەوە کە درەنگ دەستیان بە خوێندن کردوە یان تائێستا دەستیان پێنەکردوە، ماف و بەرژەوەندییان پارێزراو دەبێت”.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “دەمەوێت هەموو لایەک دڵنیا بکەمەوە، کاتێک وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، پڕۆگرامەکانی خوێندن کەم ناکەینەوە، مەبەستی ئەوەیە بەرژەوەندی قوتابی و خوێندکاران بپارێزێت، چونکە کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن بە کۆی گشتی زەرەر لە هەموو قوتابیان دەدات و پڕۆسەکەیان لێ تێکدەچێت، بە جۆرێک کە نمرەی زۆر بەرز دێت، ئێمە نمونەی خوێندنی ساڵی 2020مان هەیە ئەوکاتە بەهۆی کۆرۆنا بوو کە لە دەرەوەی ئیرادەی هەموومان بوو”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هەموو قوتابی و خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سلێمانی دڵنیادەکەمەوە کە درەنگ دەستیان بە خوێندن کردوە یان تائێستا دەستیان پێنەکردوە، ماف و بەرژەوەندییان پارێزراو دەبێت، وەزارەتی پەروەردە وەزارەتی هەموو قوتابی و خوێندکارانە لە زاخۆ تا گەرمیان، بەرپرسیاریەتیمان لەسەر شانە بەرامبەر بەو قوتابی و مامۆستایانی سلێمانی و هەموو کوردستان”.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید ده‌ڵێت، “لە کۆیە و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ئیدارەی گەرمیان هەموو قوتابیانی پۆلی 12 دەوام دەکەن و لە سلێمانی بەشێکی زۆری قوتابخانەکان لە سلێمانی دەوام دەکەن، ژمارەیەکیان درەنگیان دەستپێکردوە”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە ئەنجومەنی وەزارەتی په‌روه‌رده بە تایبەت لەبارەی قوتابیانی سلێمانی کۆدەبنەوە، ئەگەر لە سلێمانی و دەوورووبەری هەندێک قوتابخانە دەستیان بە خوێندن نەکردوە، میکانیزمێکی گونجاویان بۆ دەدۆزنەوە، ئەوەی بکرێت بۆ مافی ئەوان دەیکەین، پێویست ناکات بە هیچ شێوەیەک بشڵەژێن.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت