ئەمریکا: ویستێكی راستەقینە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی نەوت و بودجە هەیە
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • ئەمریکا: ویستێكی راستەقینە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی نەوت و بودجە هەیە

ئەمریکا: ویستێكی راستەقینە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی نەوت و بودجە هەیە

حوزه‌یران 2, 2023 16:23
ئەمریکا: ویستێكی راستەقینە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی نەوت و بودجە هەیە
0

لایک

بابارا لیف یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ویستێكی راستەقینە لە نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان هەیە.

باربارا لیف لە میانەی چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاری لەپێشینەی واشنتن و بەغداد لەیەكەوە نزیكە لە بوارەكانی دیكەی وەك پەروەردە و رۆشنبیری و ئاو و گۆڕانكاری كەشوهەوا و ئاسایشی خۆراك.

یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتیشی، “پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق زۆر پێشكەوتووە، لەپێناو ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری”.

لەبارەی كێشەكانی هەرێم و بەغداد ئەو بەرپرسەی ئەمریكا دەشڵێت، “ویستی راستەقینە هەیە بۆ هەماهەنگی لەنێوان عێراق و ھەرێم، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە ھەڵپەسێردراوەكان هەیە”.

En az 10 karakter gerekli