وه‌زیری ناوخۆی عێراق: تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی لەئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زیری ناوخۆی عێراق: تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی لەئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان

وه‌زیری ناوخۆی عێراق: تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی لەئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان

حوزه‌یران 21, 2024 16:26
وه‌زیری ناوخۆی عێراق: تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی لەئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان
0

لایک

عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێنمایی بۆ خستنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌ هۆشداری “ج” بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌ركرد، هاوكات بڕیاریدا به‌ دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی پارێزگای به‌سره‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ره‌چاوكردنی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له‌ پارێزگاكان له‌م رۆژانه‌دا گرتوویانه‌ته‌به‌ر، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری عه‌بدولئه‌میر به‌ ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رگری شارستانی له‌ پارێزگاكان لەرێگه‌ی به‌شی ئۆنلاینه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری عه‌بدولئه‌میر رایگه‌یاندووه‌، “كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ پاڵپشتییه‌كی زۆریان لێده‌كرێت”، ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی ده‌ركرد كه‌ یه‌كێك له‌ راسپارده‌كان پێكهێنانی هۆشیاری تایبه‌ته‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی تیمی كار له‌ هه‌موو پارێزگاكان، میكانیزمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا له‌ ئه‌گه‌ری رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌.

وه‌زیری ناوخۆ جه‌ختیشیكرده‌وه‌، پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گشتی بكرێت بۆ ئاسانكاریكردن له‌ تێپه‌ڕبونی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رگری شارستانی بۆ گه‌یشتن به‌ شوێنی هه‌ر رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌.

وه‌زیری ناوخۆی عێراق بڕیاریشدا سه‌رجه‌م تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بخرێنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی “ج” بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ك پێكبهێندرێت بۆ داخستنی سه‌رجه‌م شوێن و پڕۆژه‌ سه‌رپێچیكاره‌كانی به‌غداد و پارێزگاكانی دیكه‌، هه‌روه‌ها بڕیاریدا به‌دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی به‌سره‌ و دیاریكردنی یه‌كێك له‌ ئه‌فسه‌ره‌ لێهاتوه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌.

عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوێبیستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی وردی دوایین ئاماره‌كان بو سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌، به‌تایبه‌تی دوایین رووداوه‌كان و كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی “ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانییه‌وه‌ ده‌كرێت له‌م ماوه‌یه‌دا، چۆنیه‌تی كۆنتڕۆڵكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ و یان خسته‌ڕوو و خێرایی وه‌ڵامدانه‌وه‌”.

En az 10 karakter gerekli