وزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامەکانی زانکۆلاین ڕادەگەیێنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامەکانی زانکۆلاین ڕادەگەیێنێت

وزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامەکانی زانکۆلاین ڕادەگەیێنێت

تشرینی دووه‌م 3, 2024 09:45
وزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامەکانی زانکۆلاین ڕادەگەیێنێت
0

لایک

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجامەکانی زانکۆلاین بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 بڵاو دەکەنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى قۆناغی دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2024-2025  ڕادەگەیەنن.

هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان، لە رۆژی ١٠ـی ئەم مانگەوە دەست دەکرێت بە پڕۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان – عێراق.

بە  وتەی عەباس ئەکرەم، لە 10ـی ئەم مانگەوە و دوای رێکارە کارگێڕییەکانی وەرگرتنی قوتابیان، خوێندنی قۆناخی یەکەم دەستپێدەکات.

بەگوێرەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، 47 هەزار و 788 خوێندکار لە پۆلی 12 دەرچووبوون؛ 30 هەزار و 661 قوتابی بەشی زانستی، 15 هەزار و 716 قوتابی بەشی وێژەیی، 159 قوتابی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و 1250 قوتابی پیشەیی.

هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، وەرگیراوان دەبێت راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بکەن.

لەو ژمارەیە 37 هەزار و 290 قوتابی لە دەرچووانی 2023 داواکارییان پێشکێشکرد؛ 2598 قوتابی دەرچووانی ساڵی 2022 بوون؛ 6882 قوتابی دیکەش ساڵانی پێشووتر دەرچووبوون و داواکارییان پێشکێشکردووە. 

ناوبراو ئاماژەی بەشدا، بەگوێرەی نمرەی دەرچووان، دەرفەتی خوێندن بۆ هەموو ئەوانە دەڕەخسێندرێت کە زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە.

لە کۆی هەموو ئەوانەی داواکارییان پێشکێشکردبوو، ساڵی رابردوو 42 هەزار و 985 قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران.

En az 10 karakter gerekli