ئاماری نوێی جه‌نگی ئیسرائیل و فەڵەستین‌ راگه‌یه‌ندرا

ئاماری نوێی جه‌نگی ئیسرائیل و فەڵەستین‌ راگه‌یه‌ندرا

تشرینی دووه‌م 13, 2023 19:41
ئاماری نوێی جه‌نگی ئیسرائیل و فەڵەستین‌ راگه‌یه‌ندرا
0

لایک

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌ت له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌، ژماره‌ی كوژراوان بۆ 11 هه‌زار و 180 كه‌س به‌رزبووە‌ته‌وه‌ كه‌ چوار هه‌زار و 609 كه‌سیان منداڵ، سێ هه‌زار و 100 كه‌سیشیان ژنن.

وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی حكومی له‌ غه‌ززه‌ بڵاویكرده‌وه‌، تاوه‌كو ئێستا 11 هه‌زار و 180 كه‌س كوژراون، هاوكات ژماره‌ی بریندارانیش له‌ ئه‌نجامی بۆردومان و تاوانه‌كانی زایۆنیسته‌كان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 28 هه‌زار و 200 كه‌س.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سێ هه‌زار و 250 راپۆرتی بێسه‌روشوێنانمان پێگه‌یشتوه‌، كه‌ هه‌زار و 700 راپۆرتیان له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنبونی منداڵانن.

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، 22 نه‌خۆشخانه‌ و 49 بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ غه‌ززه‌ كاركردنیان وه‌ستاندوه‌، هه‌روه‌ها داگیركارییه‌كه‌ 70 مزگه‌وت و سێ كه‌نیسه‌یان به‌ ته‌واوی تێكشكاندوه‌، 153 مزگه‌وتیش زیانیان به‌ركه‌وتوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، بۆردومانه‌كان به‌شی چاودێری چڕیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی شیفا و بینای نه‌شته‌رگه‌ری و به‌شی منداڵبوون كردۆته‌ ئامانج، دوو كۆرپه‌له‌ی تازه‌ له‌دایكبووش له‌كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی شیفا له‌ غه‌ززه‌ به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

En az 10 karakter gerekli