ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتى پاككردنه‌وه‌ى كۆگایه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له كۆگاى چه‌كی هێزه‌كانى فه‌رمانده‌یی سپیلك، گوللـه هاوه‌نێك ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار راگه‌یاند، له باره‌گای فه‌رمانده‌یی سپیلك تیمێكی تایبه‌ت سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بوو، به‌ڵام یه‌كێك له گوللـه هاوه‌نه‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه به‌شێك له كۆگاكه گڕیگرتوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی گوللـه هاوه‌نه‌كه ده‌نگێكی گه‌وره بیستراوه و ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دیكه‌ش ته‌قیونه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ش سێ كه‌س برینداربوون كه هه‌رسێكیان پێشمه‌رگه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت