وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەڵێت، كاتژمێر 12ی ئەمشەو دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی كاندیدانی لیست و هاوپەیمانێتییەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە تۆڕی میدیاکانی راگەیاند، كۆمسیۆن لەڕێی نووسینگەكانیەوە لە پارێزگاكانی هەرێم بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدی لایەنەكان تا كاتژمێر 12ی ئەمشەو.
وتیشی، “12ی ئەمشەو دوا وادەی وەرگرتنی ناوی كاندیدی لایەنەكانە”.
پێشتر كۆمسیۆن تا كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆی وەك دوا وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدەكان دیاریكردبوو.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت