وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر لە بەغدادی پایتەخت دەستگیرکراوە و هەروەها دەست بەسەر سێ کیلۆگرام ماددەی کریستاڵدا گیراوە.
ئهمڕۆ یهكشهممه 12ـی ئاداری 2023، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییدا لە ناوچەی کەڕادە ناوەڕاستی بەغداد، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراوە.
راشیگەیاندووە، لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر سێ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە.