یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئێران لە یاریگەی مەدینەی بەغداد، بەئامادەبوونی هەزاران هاندەر بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی عێراق بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان.
لە سەرەتای یارییەکەدا عێراق بە هێرشبردن دەستیپێکرد و هەوڵی زۆری دەدا گۆڵ تۆماربکات، بەڵام یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات و
بەر لەوەی نیوەی یەکەمی یارییەکە کۆتاییبێت، حوسێن لاوەندی ئەنجامەکەی بۆ عێراق یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا، نیوەی یەکەم بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات و هەردوو هەڵبژاردە روویانکردە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە
لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا، ئێران لێدانێکی لەدەستدا و یاریزانانی عێراق هەموو لێدانەکانیان بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد و بە 5-4 یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتاییهێنا و بۆ یکەمجار لە مێژوودا نازناوی جامی رۆژئاوای ئاسیای بۆ هەڵبژاردەکانی ئۆڵیمپی بردەوە.
دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە پیرۆزبایی لە یاریزانان و هەموو خەڵکی عێراق کرد.
یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق لە رێوڕەسمێکی شایستەدا نازناوی جامەکەیان بەرزکردەوە و ئاهەنگێکی گەورەیان لەگەڵ هاندەرانیان گێڕا.