به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، له دوو رۆژی داهاتوودا به نیازه له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی جیمس كێرڤڵی و هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له بین واڵاس وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كۆچبه‌ران و رۆبێرت جێنرك وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌منی و تۆم تۆكهندات وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا كۆببێته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه به نیازه له‌گه‌ڵ ئیلیشا كیرنز سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و تۆبیاس ئالوود سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی به‌ریتانیا كۆببێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له عێراق و به‌ریتانیا خاوه‌نی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ستراتیژی درێژخایه‌نن كه له‌ساڵی 2021 له به‌غدا واژۆ كرا، كه ئه‌وكات دۆمێنیك راپ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو، له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یان واژۆ كرد.