راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران 18 کارگەی دەرمان لە عێراق دروستدەکرێت، تەنها لەمساڵدا 221 دەرمانی نوێ بۆ لیستی پیشەسازی کارگەکان زیادکراوە و دەشڵێت، “بە ئامانجی کەمکردنەوەی نرخی دەرمان کاردەکەین.”
حەمودی لامی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازی دەرمان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، دوای بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی دەرمان، تاوەکو کۆتایی مانگی ئاب 40 داواکاری دامەزراندنی کارگەی دەرمانیان پێگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، 18 لەو داواکاراییانە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە مۆڵەتیان پێدراوە بۆ ئەوەی کاورباری جێبەجێکردن و دامەزراندنیان، بەپێی پلان و توێژینەوەی گونجاو دەستپێبکات.
ئەوەشی خستەڕو، لە ساڵی رابردوو هەزار و 237 جۆر دەرمان لە کارگە ناوخۆییەکان بەرهەم دەهاتن، لە ئێستادا هەزار و 458 جۆر دەرمان لە کارگە ناوخۆییەکان بەرهەم دێن، واتە 221 دەرمانی نوێ بۆ لیستی پیشەسازی کارگەکان زیادکراون.
باسی لەوەشکرد، ئەو دەرمانانەی لەمساڵدا لە لیستی پیشەسازی کارگەکاندا زیادکراون تایبەتن بە نەخۆشییەکانی فشاری خوێن و نەخۆشییەکانی شەکرە، جگە لەوەش 18 جۆر دژە زیندەیی بەرهەمدەهێنرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئامانجیانە دەرمانی پێویستی هاوڵاتیان بە نرخی گونجاو دابین بکەن، بە شێوەیەک نرخەکەی بە رێژەی 10 بۆ 25٪ لە نرخی ئێستا کەمتر بێت، بە جۆرێک هەمان کاریگەری و کوالێتی هەبێت.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە