ئاژانسی هه‌واڵی ئیتاڵیا (ANSA) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، پاپا فڕانسیس پاپای ڤاتیكان گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی رۆما به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه چه‌ند رۆژێكه توشی ئه‌نفلۆنزا بووه.
پاپای ته‌مه‌ن 87 ساڵ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاربوو دیدارێكی هه‌فتانه ئه‌نجامبدات و وتار بخوێنێته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وتاری نه‌خوێنده‌وه، ئاماده‌ی دیداره‌كه‌ش نه‌بوو، ئه‌ركه‌كه‌ی به یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی سپێردرا و به ئاماده‌بووانی وت كه هه‌ست به باشی ناكات.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ڤاتیكان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، پاپا فڕانسیس به‌هۆی تووشبوونی به ئه‌نفلۆنزای سوكه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانی كه بڕیاربوو رۆژی شه‌ممه ئه‌نجامبدات، سه‌رجه‌میانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
پاپا فڕانسیس ته‌مه‌ن 87 ساڵ رۆژانی شه‌ممه، جگه له كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڤاتیكان ئه‌نجام ده‌دات.
پاپا له چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندجارێك توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی بووه و به‌هۆی نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا و هه‌وكردنی سییه‌كان ناچار بووه گه‌شتێكی بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (COP28) له دوبه‌ی له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا