عەبدڵەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆمار عێراق لە کۆشکی بەغداد، پێشوازی كرد لە عەلی ڕەزا گۆنای باڵیۆزی تورکیا لە عێراق.
لە میانی دیدارەکەیاندا جەختیان لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کردوو و بۆ چەسپاندنی هاریکاری لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەتی ئابووری و بازرگانی و دۆسێی ئاو، بە شێوەیەک کە لە ڕێگەی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکانەوە بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان مسۆگەر بکات.
لای خۆیەوە عەلی رەزا گۆنای باڵیۆزی تورکیا لە عێراق: “پشتیوانی تورکیا بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و خۆشگوزەرانی گەلەکەی” دەربڕی، جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە هەبووەکان لە بوارە جیاجیاکاندا”.