لەرێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ سه‌رژمێری گشتی له‌ عێراق ئه‌نجامده‌درێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • لەرێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ سه‌رژمێری گشتی له‌ عێراق ئه‌نجامده‌درێت

لەرێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ سه‌رژمێری گشتی له‌ عێراق ئه‌نجامده‌درێت

كانونی دووه‌م 7, 2024 16:46
لەرێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ سه‌رژمێری گشتی له‌ عێراق ئه‌نجامده‌درێت
0

لایک

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی كردوه‌، كه‌ بڕیاره‌ پێش كۆتایی ساڵی 2024 جێبه‌جێبكرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پلاندانان، له‌ میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه‌ ئه‌زهه‌ر حسێن ساڵح بریكاری كارگێڕی وه‌زاره‌تی پلاندانان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئامار و زیا عه‌واد كازم سه‌رۆكی به‌شی زانیاری جوگرافی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان ئاماده‌بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رژمێری ئه‌لیكترۆنی كرا، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵبژاردنی كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌ند دێت كه‌ ئه‌زمونێكی به‌رفراوانی هه‌یه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی سه‌رژمێرییه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.

زیا عه‌واد كازم ڕونیكرده‌وه‌، كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌ هێڵكاریكردنی رێڕه‌وی پلانی كاری سه‌رژمێری، هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی ژینگه‌ی كاركردنی ئه‌لیكترۆنی، جگه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ژینگه‌ی كاركردن كه‌ ئێستا له‌ ده‌سته‌ی ئاماردا هه‌یه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، هێڵه‌كانی كاتی بۆ دیاریكراون گواستنه‌وه‌ بۆ قۆناغی دوه‌م كه‌ قۆناغی كاری راسته‌قینه‌یه‌.

دوایین سه‌رژمێری له‌ عێراق له‌ ساڵی 1997 ئه‌نجامدرا و ده‌ریخست ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق نزیكه‌ی 19 ملیۆن كه‌سه‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق جگه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، كه‌ به‌رپرسانی ئه‌وكات ژماره‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم به‌ نزیكه‌ی سێ ملیۆن هاوڵاتی خه‌مڵاندوه‌.

En az 10 karakter gerekli