هاتووچۆی هه‌ولێر شۆفێران له‌باره‌ی داخرانی شه‌قامێكی نێو سه‌نته‌ری شار ئاگادارده‌كاته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه 14ی8ی2023،جووتسایدی تەنیشت پاسپۆرتی كۆن، کە ناسراوە بە جووتسایدی (ڕەشکین)لە ترافکلایتی (سەربەستی)یەوە بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت، بە هۆی کارکردن بۆ تەواوکردنی جووتسایدەکە، کە پێشتر تەواونەکرابوو بە هۆی تێپەڕینی بەناو گوندی(ڕەشکین).
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە ماوەی داخرانی ئه‌م شه‌قامه‌شدا، شۆفێران دەتوانن ڕێگای سەرەکی (هەولێر- خەبات) و شەقامەکانی ناو گەڕەکی 32ی پاڕک بەکاربێنن وەکو ڕێگای بەدیل.