ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگرێکی گەورە لە سێ کۆگا لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتووەتەوە و زیانێکی مادی زۆری لێکەوتووەتەوە.
تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و هەوڵەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە دەستیپێكردووە.
ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی دەکەوێتە نێوەڕاستی شارەکە، دووکەڵێکی گەورە بە ئاسماندا بەرزدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کۆگەیانەی دەسووتێن، مەوادی پاککەرەوە، پلاستیک و مقەبای تێدایە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت و زیانەکانی ئاگرەکەش هێشتا دیار نین.