کەباب، کە یەکێکە لە خواردنە کلتوورییەکانی هەولێر(ئەربیل)، تامەکەی سەرنجی هاووڵاتیان و گەشتیاران رادەکێشێت. یەکێک لەو پیشەیانەی کە تورکمانەکانی هەولێر لە کۆنەوە لە بازاڕی قەیسەری ئەنجامی دەدەن، پیشەی خواردنگەی کەبابە.
محەمەد عەبدولڕەزاق، خاوەنی کەباب نەجار کە یەکێکە لە بەناوبانگترین کەبابخانەکانی هەولێر، باسی وردەکاری پیشەکەی و چیرۆکی سەرکەوتنی کەبابخانەکەی بۆ رۆژنامەی تەبا کرد.
محەمەد عەبدولڕەزاق ئاماژەی بەوەدا کە مێژووی دامەزراندنی کەبابخانەکەیان بۆ ساڵی ١٩٣٦ دەگەڕێتەوە، وتیشی، “دوکانەکە لە لەوساڵەدا لەلایەن حاجی خدرەوە دامەزراوە، بەرامبەر قەڵای هەولێر. پاشان حاجی قادری، باپیرم ئەرکی بەڕێوەبردنی دوکانەکەی گرتۆتە ئەستۆ”.
عەبدولڕەزاق ئاماژەی بەوەدا کە پیشەکە لە باپیرەوە بۆ نەوە گواستراوەتەوە و دەڵێت، “حاجی قادری باپیرەم تا ساڵی ١٩٨٦ کاری کەبابی ئەنجامداوە، دواتر عەبدولڕەزاقی باوکم ئەو ئەرکەی گرتە ئەستۆ و تا ئێستا بەردەوامە. عەلی کەباب نەجاری برا گەورەم لە لەدوای ساڵی ٢٠٠٥ بەردەوامی بە پیشەکە دا و دواتر منیش دەستم پێکرد و تا ئێستا پێکەوە بەردەوامین”.
محەممەد عەبدولڕەزاق باسی لەناوبانگی کەباب نەجاڕ کرد و ئاماژەی بەوەدا:
لە سەرەتادا کەبابخانەکەمان بەناوی کەباب دارتاشان بوو دواتر گۆڕا بە کەبابخانەی نەجارین دوواتریش عەلی برام لە ساڵی ٢٠٠٨ ناوی شوێنەکەی کردە کەبابخانەی نەجار، ئەگەر بگەرێینەوە بۆ مێژوو کە بۆچی ناوی کەبابخانەکە کراوەتە نەجار، چونکە لە دەوروبەری کەبابخانەکە دووکانی دارتاش بوونی هەیە هۆکارەکەی ئەوەیە، واتە ئەوەی دەهاتە کەبابخانەکەمان سەیری تابلۆی خواردنگەکەی نەدەکرد و بەهۆی دەورووبەرەکەی بە کەبابخانەی نەجار ناوبانگی دەرکردبوو.
محەمەد عەبدولڕەزاق باسی لەوە کرد کە لە هەولێر٣ لقیان هەیە لە بازاڕی قەیسەری و جگە لە بازاڕ لە هیچ شوێنێکی تر لقیان نییە، وتیشی، “لە ڕابردوودا ٢ خواردنگەیان هەبووە، یەکێکیان لە کۆڵانی دارتاشان و ئەوی تریان نزیک شەقام بوو لەبازار کە لەلایەن حاجی خدرەوە دامەزرا بوو. حاجی قادر خواردنگەیەکی دیکەشی کردەوە لە ناو بازاڕ”.
عەبدولڕەزاک باسی لەوەشکرد، ئەو هاووڵاتیانەی لە گوندەکانەوە دێنە هەولێر هەمیشە سەردانی کەباب نەجاڕ دەکەن، عەبدولڕەزاق وتی، “جگە لە بازاڕی قەیسەری لقێکی ترمان نییە، چونکە من و عەلی برام لێرە کار دەکەین و خەلک زۆر دێن ناتوانین پێرابگەین. سوپاس بۆ خوا ئەو لقانەی لێرە هەمانە بەسە بۆ ئێمە، ئەمەش گرنگە چونکە ناوەندی شاری هەولێرە”.
محەممەد عەبدولڕەزاق بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو کەسانەی پێشتر هاوڕێی باپیری بوون تا ئێستاش سەردانی کەباب نەجاڕ دەکەن، وتیشی، هاوڕێکانی باپیرم هاتوونەتە ئێرە و پێم دەڵین کە پێشتر لەگەڵ باپیرمدا لەو دووکانە کاتییان بەسەر بردووە و لێرە کەبابییان دەخوارد”.
محمد عبدالرزاق ئەم زانیاریانەی لەسەر بەڕێوەبردنی کارەکانی ناو دوکانەکە راگەیاند:
لێرەدا ئێمە وەک سێ وەستا کار دەکەین، من و عەلی برام و وەستا موراد، قیمەکان و کەبابەکان حازر دەکەین. پێشتر لقێکمان لە بورسا-ی تورکیا کردەوە. نزیکەی حەوت مانگ لەوێ کارمان کرد، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆنا کارەکەمان لەوێ وەستا. لە ئێستادا خواردنگەکە لەوێ هەیە بەڵام هەوڵمان نەداوە بیکەینەوە”.
محەممەد عەبدولڕەزاق ئاماژەی بەوەدا کە ئۆفەرێکی پێگەیشتووە بۆ کردنەوەی کەبابخانەکایان لە بەغداد، وتیشی، “ئۆفەر هەیە، بەڵام ئێمە هیچ بیرۆکەیەکمان نییە بۆ کردنەوەی دوکانێک لە دەرەوەی هەولێر چونکە ئێمە دوو براین، تەنها دەتوانین لە لقەکانمان ئێرە کار بکەین لە هەولێر.”
محەممەد عەبدولڕەزاق رایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە پیشەی باپیری و دەیەوێت نەوەکانیشیان بەردەوام بن لە کارەکە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت