نەخۆشخانەیەک لە غەززە بۆردوومانکرا و زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستدا

نەخۆشخانەیەک لە غەززە بۆردوومانکرا و زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستدا

تشرینی یه‌كه‌م 17, 2023 21:35
نەخۆشخانەیەک لە غەززە بۆردوومانکرا و زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستدا
0

لایک

نەخۆشخانەیەک لە غەززە بۆردوومانکرا و 200 بۆ 300 کەس گیانیان لەدەستدا

تەندروستیی کەرتی غەززە دەڵێت، لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەیەک زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستداوە. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵە دەکات.

رۆژی سێشەممە، 17-10-2023، تەندروستیی کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەی ئەهلی عەرەب لە ناوەندی غەززە، زیاتر لە 500 کەس کوژران و لانیکەم 500 کەسی دیکەش بریندار بوون.

تەندروستی غەززە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کەسانەی کوژراون، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتبوو و بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراو بێت، چووبوونە حەوشەی نەخۆشخانەکە و لەوێ دەمانەوە.

وەک تەندروستی غەززە بڵاویکردوەتەوە، سەتان کەسی دیکەش تاوەکو ئێستا لەژێر داروپەردووی نەخۆشخانە بۆردوومانکراوەکەدان.

نووسینگەی میدیای حکومەتەکەی حەماسیش لە کەرتی غەززە رەخنەی لە سوپای ئیسرائیل گرت لە بەرامبەر ئەنجامدانی هێرشەکانی و وتی، ئەوەی ئەمڕۆ کراوە “تاوانی جەنگە”.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵە دەکات و دواتر بۆچوونی خۆی لەو بارەوە بڵاو دەکاتەوە.

رۆژی شەممە 7-10-2023 بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و دواتریش ئیسرائیل وەڵامی دایەوە. 4461 کەس لە هەردوولا کوژراون و نزیکەی 18 هەزار کەسی دیکە برینداربوون.

ساتی بۆردوومانەکە لەم ڤیدیۆیە ببینە

En az 10 karakter gerekli