لە هەشت مانگدا 440 کەس بە تۆمەتی قاچاغی دراو لە عێراق دەستگیرکراون

لە هەشت مانگدا 440 کەس بە تۆمەتی قاچاغی دراو لە عێراق دەستگیرکراون

ئه‌یلول 17, 2023 17:49
لە هەشت مانگدا 440 کەس بە تۆمەتی قاچاغی دراو لە عێراق دەستگیرکراون
0

لایک

بەرپرسێکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 440 کەس بە تۆمەتی قاچاغی دۆلار و ساخەتکردنی دراو، دەستگیرکراون و دەست بەسەر دوو ملیار دۆلار، هەروەها سێ ملیار و 875 ملیۆن دینار گیراوە و رادەستی بانکی ناوەندی کراوە.

رۆژنامەی “العربی الجدید” لە زاری حسێن تەمیمی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی تاوانی رێکخراو بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی عێراق 440 کەسیان بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی دۆلار و ساختەکردنی دراو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەستگیرکردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پڕۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەکاندا دەست بەسەر زیاتر لە دوو ملیار دۆلاردا گیراوە، کە هەوڵدراوە لە سنوورەکانەوە ببرێتە دەرەوەی عێراق، جگە لەوەش دەست بەسەر سێ ملیار و 875 ملیۆن دیناردا گیراوە و رادەستی بانکی ناوەندی کراوە.

تەمیمی ئەوەشی خستەڕو، زۆربەی کردەوەکانی ساختە کردنی دراو لە عێراق بە ئاسانی هەست بە ساختەییەکەی دەکرێت و زۆربەیان سەرکەوتوو نابن و پێش بڵاوبوونەوەی تۆمەتبارەکە دەستگیردەکرێت، لەمساڵدا دەست بەسەر 175 هەزار دۆلاری ساختە، هەروەها ملیارێک و 93 ملیۆن دیناری ساختە گیراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەندین مانگە عێراق رووبەڕووی کێشەی نزمبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بوەتەوە، لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 156 هەزار و 750 دینارە، حکومەت و بانکی ناوەندیش لە هەوڵدان نرخی دۆلار هاوتای نرخی فەرمی بکنەوە کە 132 هەزار دینارە بەرامبەر هەر 100 دۆلارێک.

بڕیارە لە رۆژی سێشەممە (19ی ئەم مانگە) لە میانەی کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا گفتوگۆ لە بارەی نرخی دۆلار و هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بکرێت.

En az 10 karakter gerekli