هێڵێکی ئاسنین لە عێراق دەکرێتەوە کە سێ شار بەیەکەوە دەبەستێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هێڵێکی ئاسنین لە عێراق دەکرێتەوە کە سێ شار بەیەکەوە دەبەستێتەوە

هێڵێکی ئاسنین لە عێراق دەکرێتەوە کە سێ شار بەیەکەوە دەبەستێتەوە

تشرینی یه‌كه‌م 16, 2023 22:59
هێڵێکی ئاسنین لە عێراق دەکرێتەوە کە سێ شار بەیەکەوە دەبەستێتەوە
0

لایک

بەرێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عێراق رایگەیاند، بەم زووانە هێڵێکی شەمەندەفەر دەکرێتەوە، کە هەریەکە لە ناوچەکانی بێجی و حەدیسە و قائیم دەبەسیتەوە بەیەکەوە، جگە لەوەش نەخشەیان بۆ پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەغداد – فەلوجەش داڕشتوە.

یونس کەعبی بەرێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، پڕۆژەی بەرفراوانیان هەیە کە هەموو پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە، لە ناویاندا پڕۆژەی هێلی ئاسانینی مەحمودیە، هەروەها پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەری بەغداد – فەلوجە و شەمەندەفەری بێجی – حەدیسە – قائیم کە بەم زووانە دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بە هێڵی ئاسنینی سایلۆکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانیان داڕشتوە لەوانە، سایلۆی دیوانیە، سایلۆی حلە، سایلۆی شڕقات لە موسڵ.

ئەوەشی خستەڕوو، رێگای گەشەپێدان گەورەترین و زەبەلاحترین پڕۆژەی عێراقە و لە ئێستادا کاری لەسەر دەکرێت، ئەوانیش لە هەنگاوی نەخشەکێشاندان، لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تایبەت بە شیکاری گڵ تاوتوێی دەکەن.

باسی لەوەشکرد، وەزارەتی گواستنەوە کۆبوونەوەی تەکنیکی لەگەڵ سەرجەم ئەو وڵاتانە هەیە کە پشتیوانی لە پڕۆژەی بەنداوی فاوی گەوردە دەکەن، چونکە ئەو پڕۆژەیە ئابووری عێراق بە شێوەیەکی گەورە دەگۆڕێت، سەرجەم وڵاتانەی لە کۆنگرەی گەشەپێدان بەشداربوون، پشتیوانی لە پڕۆژەی گواستنەوەکانی عێراق دەکەن و ئامادەن کاری تێدا بکەن.

En az 10 karakter gerekli