شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی کفری هێزێکی هاوپەیمانان و هێزێکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆن و عێراق، لە شارۆچکەی کفری سێ ئەندامی گروپی تیرۆرستی داعشیان دەستگیر کرد.
بەگوێرەی زانیاریەکانی كەناڵه ناوخۆییەكان، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، چەک و نارنجۆك لە ماڵی ئەو ئەندامانەی داعش دەستی بەسەردا گیراوە، ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو چەکدارانە ماوەیەکی زۆرە لە کفری دادەنیشن، ئۆپەراسیۆنەکە لە ڕێگای دوو هێلیکۆپتەری هێزی هاوپەیمانان بووە و لە کاتژمێر 9:30 خولەکی شەو تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی خایاندووە.