لە هەولێر ڕۆژی نەتەوەیی تورکمان بەرزڕاگیرا

لە هەولێر ڕۆژی نەتەوەیی تورکمان بەرزڕاگیرا

تشرینی یه‌كه‌م 7, 2024 15:02
لە هەولێر ڕۆژی نەتەوەیی تورکمان بەرزڕاگیرا
0

لایک

لە مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی لە هەولێر ڕۆژی نەتەوەیی تورکمان بەرز ڕاگیرا، بەم بۆنەیەوە  لەلایەن ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان پێشوازی لە بەرپرسانی سیاسی و حکومی و خەڵکی شارەکە کرا.

٧ی تشرینی یەکەم رۆژی نەتەوەی تورکمان لە چیەوە هاتووە؟

٧ی تشرینی یەکەم، وەک رۆژی نەتەوەی تورکمان دیاری کراوە، لە یەکەمین کۆنگرەی تورکمان لە ساڵی ١٩٩٧ کە لە هەولێر بەڕێوە چوو، بە بڕیاری هاوبەش ٧ی تشرینی یەکەم بە رۆژی نەتەوەی تورکمان قبوڵکرا.

بەرەی تورکمانی عێراقی لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزرا، دواتر لە ساڵی ١٩٩٧ یەکەمین کۆنگرەی تورکمان لە هەولێر ئەنجام درا، کۆنگرەکە لە نێوان رۆژانی ٤-٧ی تشرینی یەکەم ئەنجامدرا، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندی نەتەوەی تورکمان درا.

شایەنی باسە لەکۆنگرەکەدا بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەم بە ڕۆژی نەتەوەی تورکمان خرایە دەنگدانەوە و لەهەمان کۆنگرەدا بە کۆی دەنگ قبوڵکرا.  

En az 10 karakter gerekli