بریکارێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچەبەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆی 170 کەمپی ئاوارە تەنها 26 دانەیان ماونەتەوە، ئەویش دوای ئەوەی زۆربەی ئاوارەکان گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، زۆربەی ئەو کەمپانەش لە هەرێمی کوردستانی عێراقیش و ئەوانیش سوورن لەسەر کۆتایی هێنان بە قەیرانی ئاوارەکان.
کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە دوای جێبەجێکردنی پرۆگرامە حکومییەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، 60 کەمپی تایبەت ئاوارەکانیان داخستووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی 170 کەمپی ئاوارە لە عێراق تەنها 26 دانەیان ماوەتەوە، زۆربەی کەمپەکانی دیکەش لە هەرێم، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیش سورە لەسەر کۆتایی هێنان بە قەیرانی ئاوارەکان، سەرەڕای گرانی ئاڵنگارییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی ئەو ئاوارانەی لە کەمپەکان ماونەتەوە، خەڵکی قەزای شەنگالن، دڵنیایش دەدەن ئەو دۆسییە چارەسەر دەکرێت و عێراق لە ئاوارە و کەمپەکانیان چۆڵدەبێت.
بە گوێرەی ئاماری دانوستانکاری باڵای ئاوارەکان لە نەتەوەیەکگرتوەکان، ژمارەی ئەو ئاوارانەی لە عێراقدا بوون زیاترە لە 270 هەزار کەس و 60٪یان خەڵکی سووریان، 91٪ی ئەو ئاوارانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بوون و ئەوانی دیکە چونەتە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.