كه‌شناسی: بارینی باران و به‌فر له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • كه‌شناسی: بارینی باران و به‌فر له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

كه‌شناسی: بارینی باران و به‌فر له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

كانونی دووه‌م 21, 2024 16:13
كه‌شناسی: بارینی باران و به‌فر له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى خێرایی با لەسەرخۆ ده‌بێت و سبەینێ پێشبینی ده‌كرێت لە ئەنجامی هاتنى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست پێشبینى دەکرێت باران لەسەر بەشێک لە ناوچە جیا جیاکان بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ ببارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى خێرایی با لەسەرخۆ (5 – 15) کیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکووری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت، لە ئەنجامی هاتنى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست پێشبینى دەکرێت باران لەسەر بەشێک لە ناوچە جیا جیاکان بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ ببارێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت لە کاتەکانى بەیانى زوو.

كه‌شناسی ده‌ڵێت، لەکاتەکانى نیوەڕۆ و دواینیوەڕۆ نمەباران دەبێت لە سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى سنوەرى پارێزگاى هەولێر و دهۆک، لە ئێوارەدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە بەلاوازى درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى بەتایبەت باکوور و باکوورى رۆژئاوى پارێزگاکە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى

En az 10 karakter gerekli