هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ئاشكراده‌كرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ئاشكراده‌كرێت

هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ئاشكراده‌كرێت

تشرینی دووه‌م 10, 2023 13:22
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ئاشكراده‌كرێت
0

لایک

دامه‌زراوه‌ی ئاینده‌ی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و راوێژكاری ئابووری، كێشه‌ی زیادبوونی خواستی له‌سه‌ر دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ به‌كارهێنانی زۆری كاڵا هاورده‌كراوه‌كان و رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی هاورده‌كردن له‌مساڵدا گه‌یشتۆته‌ 55 ملیار ئه‌مریكی دۆلار.

مه‌نار عوبه‌یدی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئاینده‌ی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و راوێژكاری ئابووری رایگه‌یاندوه‌، بنه‌مای كێشه‌ی خواست له‌سه‌ر دۆلار، به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی هاورده‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی بۆ زیادبوونی هاورده‌كردن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌جۆرێك له‌ ساڵی 2023یدا، قه‌باره‌ی هاورده‌كردن له‌ ئیمارات گه‌یشتوه‌ته‌ 19 ملیار دۆلار، له‌ چین 13 ملیار دۆلار، توركیا 10 ملیار دۆلار، ئێران نۆ ملیار دۆلار، هیندستان، چوار ملیار دۆلار.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی پێویستمانه‌ ستراتیژییه‌كی روونه‌ كه‌ سه‌ره‌تا كاربكات بۆ سنوورداركردنی گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی هاورده‌كردن و دواتر كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یان به‌ گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان به‌جۆرێك كه‌ پێویستی ناوخۆ به‌ كه‌ره‌سته‌ی خاو كه‌مبكه‌نه‌وه‌، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی بنیاتنانی ستراتیژی گۆڕانكاری پیشه‌سازی و پشتگیریكردنی پیشه‌سازییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانیش بكرێته‌وه‌.

مه‌نار عوبه‌یدی ئاشكراشیكردوه‌، هه‌ر چاره‌سه‌رێكی دیكه‌ جگه‌ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی هاورده‌كردن، وامان لێده‌كات هه‌میشه‌ سیاسه‌تی كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ساتانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ین كه‌ له‌ ئه‌نجامی نه‌بونی ستراتیژییه‌كی روون و پێشبینی داهاتوو رووده‌ده‌ن.

En az 10 karakter gerekli