نەوەی سێیەمی سیستەمی نوێی پاسپۆرت کەوتەکار

نەوەی سێیەمی سیستەمی نوێی پاسپۆرت کەوتەکار

ئازار 7, 2023 09:19
نەوەی سێیەمی سیستەمی نوێی پاسپۆرت کەوتەکار
0

لایک

سەرۆکوەزيرانی عێراق پرۆژەی نەوەی سێیەمی سیستەمی نوێی پاسپۆرتی کردەوە و رایگەیاند، لەڕێگەی ئەم سیستەمەوە 85%ی رووتیناتە ئیداریەکان هەڵگیراون و هاووڵاتیان لەماوەی یەک رۆژدا دەبنە خاوەن پاسپۆرتی خۆیان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، رۆژی دووشەممە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پرۆژەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کردەوە، هەنگاو و میکانیزمەکانی دەرکردنی پاسپۆرتی نوێی بە هەموو وردەکارییەکانیەوە پەیڕەو کرد، هەروەها وەک یەکەم کەسیش پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەرکرد.

سەرۆکوەزیران هەوڵی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ناسنامەی شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی لە وەزارەتی ناوخۆ بەرز نرخاند، بۆ خستنەکاری نەوەی سێیەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نوێی عێراقی، کە بەتایبەتمەندیی تەکنیکی ئاستی باڵا دەناسرێتەوە و پەسەندکراوە لەلایەن رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO).

سوودانی ئاماژەی بەوەشکرد، پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نوێ بەشدار دەبێت لە کورتکردنەوەی نزیکەی 85%ی کاغەز و رێکارە کارگێڕییەکان، لەماوەی یەک رۆژدا هاووڵاتیان دەبنە خاوەن پاسپۆرتی خۆیان.

سەرۆک وەزیران داواشی لە هاووڵاتیان کرد کە لەڕێگەی کەسانی دیکەوە پاسپۆرت دەرنەهێنن، چونکە لەم سیستمە نوێیەدا خۆیان دەتوانن راستەوخۆ پاسپۆرتی نوێ دەربهێنن و وتیشی، “حکومەت بەردەوامە لە گرتنەبەری رێوشوێنی کاریگەر بەمەبەستی ئاسانکردنی رێکارەکان بۆ هاووڵاتیان لە بوارە جیاجیاکاندا”.

En az 10 karakter gerekli